دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی سێ دەکرێت

30/03/2023
فۆتۆ: 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە کوردسات نیوزی راگەیاندوە، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران بڵاودەکرێتەوە و پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەش لەبەردەستدایە.


ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە، لیستی مووچەی مانگی سێی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتووەتە بانکەکان و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دەستپێبکات.

پێشتر وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد تەنھا بۆ مووچەیە و بۆ هیچ بابەتێکی دیکە خەرج ناکرێت.