بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەز عەلی کۆبوونەوە

31/03/2023
فۆتۆ: 

ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەز عەلی لەشاری بەغدا کۆبوونەوە و سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە و ھەموو ھەوڵێکیشمان لەو پێناوەدایە.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکران و جەخت لە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی کرایەوە بەشێوەیەک کە مافەکانی هەموولایەک پارێزراوبێت و دەستوور بنەمای کارکردن بێت.

ئاماژە بەوەشدراوە،  بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە و هەموو هەوڵێکیشمان لەو پێناوەدایە.