هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن

01/04/2023
فۆتۆ: 

دوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، چەند رۆژێکە هەوڵەکان چڕ کراونەتەوە بۆ ئەوەی هەناردەکردن دەست پێبکاتەوە، بریکاری وەزیری دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر ھەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن.

 مەسعود حەیدەر بریکاری وەزیری دارایی عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت رایگەیاند،  رێککەوتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێی بەندەری جەیهانەوە.

بریکاری وەزیری دارایی عێراق  دەشڵێت،  ئەو نەوتەی لە بەندەری جەیهانەوە دەڕوات ١٦٪ کۆی نەوتی عێراقە، ئەوەش رێژەیەکی کەم نییە.