لەمەودا پارتی ناتوانێت نەوتی هەرێم هەرزانفرۆش بکات

01/04/2023
فۆتۆ: 

لە دوای ئەوەی عێراق بە پشتیوانی دادگای پاریسی نێودەوڵەتی نەوتەکەی لە هەرێم سەندەوە و خۆی دەیفرۆشێت، لەمەودوا نەوتی هەرێم بە هەمان نرخی نەوتی عێراق دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا پێشتر پارتی نەوتی هەرێمی تاڵانفرۆش دەکرد و بە ١٥ دۆلار خوار نرخی بازاڕ دەیفرۆشت و نیوەی داھاتەکەشی بەناوی کۆمپانیای وەبەرهێنابەوە بۆخۆی گلدەدایەوە.

بەپێی زانیاریەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقییەوە دەستپێدەکاتەوە کە ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە لەسەر سکاڵای عێراق ڕاگیرابوو.