ئابووری سەربەخۆ وەک ڕیفراندۆم شکستی هێنا بە دەستی پارتی
پارتی ئابووری سەربەخۆی بە دەردی ڕیفراندۆم برد زیانی بە خەڵکی کوردستان گەیاند
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ویست و پیلانەکانیەوە و دەست تێکەڵکردنی لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی، دەیانجار بووە مایەی شکست بۆ کوردستان و زیانگەیاندن بە دانیشتوانەکەی، لە دوو دۆسیەی چارەنووسساز و پەیوەست بە کورد شکستی هێنا.
یەکێک لەو دۆسیانەی کە پارتیی لەماوەی ئەم ١٠ ساڵە سەرپەرشتی دەکرد، پرۆسەی ڕیفراندۆم بوو کە بەرپرسانی پارتی دەیانوت بۆ سەربەخۆیی نییە و تەنها ڕاپرسیە، بەڵام بێ ئەزموونی و نا شارەزایی بنەماڵەی بارزانی، کارتی ڕیفراندۆمیان لە دەستی کوردا سوتاند و بەوهۆیەشەوە کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕادەستی بەغداد کرانەوە.
یەکێک لەو دۆسیانەی دیکە ئابووری سەربەخۆ بوو کە سەرەتاکەی بە بەڵێنی گەورە دەستیپێکرد و کۆتاییەکەی بە شکست و ملکەچیی کۆتایی پێهات.
بەپێی وتەی بەرپرسانی پارتی، دەبوایە لەڕێی سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتەوە، ٣ ئەوەندەی ئەو پارەی لە بەغدادەوە دەهات دەست هەرێم کەوتایە، بەڵام پێچەوانەکەی دەرچوو و هەرێم کەوتە ژێرباری ٣٠ ملیار دۆلار قەرزەوە.
لە کۆتایشدا بەرپرسانی پارتی باجی کارە نایاساییەکانیاندا و بە ناچاری ڕێی بەغدادیان گرتەوە بەر بە دەستی خۆیان و لەژێر فشاری نێودەوڵەتیدا نەوتی هەرێمیان ڕادەستی بەغداد کردەوە و شکستی ئابووری سەربەخۆیان ڕاگەیاند
|