پسپۆڕێک: بارزانیەکان ئەوەندەی بوونە داردەستی تورکیا، چارەکێکی ئەوە سازشیان بۆ بەغداد بکردایە، دۆخیان نەدەگشیە ئەمڕۆ

01/04/2023
فۆتۆ: 

پسپۆڕێک: بارزانیەکان ئەوەندەی بوونە داردەستی تورکیا، چارەکێکی ئەوە سازشیان بۆ بەغداد بکردایە، دۆخیان نەدەگشیە ئەمڕۆ


پسپۆڕێکی عێراقی دەربارەی تەسلیمکردنەوە نەوتی هەرێم بە بەغداد دەدوێت و دەڵێت "دەکرا ئەم کارە بە ئاسانتر و بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی چارەسەربکرایە".

د.هشام ێیاح، پسپۆڕی بواری بەبازاڕکردنی نەوت دەربارەی تەسلیمکردنەوەی نەوتی هەرێم بە بەغداد و سەندنەوەی لە دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆتاییهێنان بەو پرۆسەیەی ناونرابوو ئابووری سەربەخۆ، دەڵێت:"ئەم کارە ئەگەر فشارە دەرەکییەکان نەبوونایە، ئەنجامدانی زەحمەت بوو، چونکە هەرێم بە هیچ جۆرێک بە نیاز نەبوو لە هیچ دۆخێکدا نەوت ڕادەست بکاتەوە، بەڵام دوای سکاڵاکەی عێراق و بڕیاری دادگای پاریس و ڕازیبوونی تورکیا و فشاری ئێران، حکومەتی هەرێم ناچارکرا کۆتایی بە تاڵانفرۆشکردنی نەوتی هەرێم بهێنێت و هەمووی لەژێر سایەی یەک دامەزراوەدا کە ئەویش سۆمۆیە، بە یەک نرخ بفرۆشرێت".

ئەو پسپۆڕە دەشڵێت، رادەستکردنەوەی نەوت بە بەغداد لە بەرژەوەندی هەرێمە بە پلەی یەک، چونکە بەهای ڕاستی بۆ نەوتەکەی دەگەڕێتەوە و لەبری ئەوەی بە قاچاخ و نایاسایی تاڵانفرۆش بکرێت، بەنرخی بازاڕ و لەڕێی دامەزراوەی فەرمی دەفرۆشرێت، پاشان سوودی بۆ عێراق هەیە کە بەمشێوەیە ئاگاداری دەرهێنانی تەواوی نەوتی عێراق دەبێت"

وتیشی ئەگەر بارزانییەکان ئەوەندەی بوونە داردەستی تورکیا و بەڕێی ئەنکەرە و ئەستەنبوڵەوە بوون، چارەکێکی ئەوە سازشیان بۆ حکومەتی عێراق بکردایە کە خۆیان پێکهێنەری سەرەکی حکومەتەکەن، ئەوا دەکرا بەبێ دەستی دەرەکی و لەناوخۆی عێراقدا چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەکرا.