قوباد تاڵەبانی: جوتیار عادل بۆی نیە بە ناوی هەموو حکومەتەوە قسە بکات

07/04/2023
فۆتۆ: 

پەیامی قوباد تاڵەبانی لەبارەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی

دەقی پەیامەکە:

بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین. بە ئامانج گرتنی فرۆکەخانەیەکی مەدەنی نەک تەنها بەزاندنی سیادەی عیراقە، بەڵکو تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی کوردستان. 
لەهەمان کاتدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی روون دەکەینەوە کە؛ جوتیار عادل گووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە  و تەنها نوێنەرایەتی حزبێک دەکات لە ناو حکومەتدا و بە هیچ شێوەیەک بۆی نیە بە ناوی هەموو حکومەتەوە قسە بکات و دوا بەیاننامەشی شەرمەزار دەکەین.

قوباد تاڵەبانی