مەسرور بارزانی بۆ کچەکانی گوندی لوبنانی: پاسەوانتان بۆ دادەنێم و لە پشتتانم

08/04/2023
فۆتۆ: 

وا بڕیاربوو ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بۆ ڕاگرتن و داخستنی گوندی لوبنانی کە بووەتە گەورەترین لە ناوەندی لەشفرۆشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گردبوونەوەیەک و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بە بەشداری ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و ڕۆژنامەوان و کەسایەتیەکانی شاری هەولێر سازبکرێت.

بەڵام پێش دەستپێکردنی چالاکییەکە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، هێزێکی زۆری ئاسایش و چالاکە مەدەنییەکان نێردراونەتە بەردەم گوندی لوبنانی و دڵنیاییان بە کچەکانی ناو گوندی لوبنانی و کارپێکەرەکانیان داوە کە کەس ناتوانێت ئیشی ئەوان ڕابگرێت و مەسرور بارزانی لە پشتیانە و چەند مەفرەزەیەکی ئاسایشی هەولێر بە بەردەوامی لەبەردەم گوندی لوبنانی دەمێننەوە بۆ پاراستنی دانیشتوانی گوندەکە و سەردانکەرەکانی.