وەفدێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی شوێنی بۆردومانەکەی سلێمانی دەکەن

09/04/2023
فۆتۆ: 

بڕیارە سبەینێ دوو شەممە، وەفدێکی باڵای پەرلەمانی عێراق سەردانی سلێمانی بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بڕۆنە شوێنی بۆردومانەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کۆببنەوە

وەفدە باڵاکەی پەرلەمانی عێراق بڕیارە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیی بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بۆردومانەکەی رۆژی هەینی رابردووی سەر فڕۆکەخانە.

وەفدەکەی پەرلەمانی عێراق عباس زاملی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات