پارێزەرێک لە هەولێر سەری تاشرا
ئەو پارێزەرەی لە شاری هەولێر ڕفێندرا، چیرۆکی ڕفاندن و ئەشکەنجەدانەکەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، کاتژمێر یانزەی دوێنێ شەو بە چوار چەکدار ڕفێندراوە و خراوەتە ژێرزەمینێکەوە و ئەشکەنجە دراوە.
باس لەوە دەکات، ئەو هیچ دوژمنایەتییەکی نییە و تەنها کەیسی ژن و مێردێکی لابووە و لە لایەن کەسوکاری مێردی ژنەکەوە ڕفێندراوە و وای لێ کراوە.
ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ئەشکەنجە دراوە، لووت و ددانی شکێندراون و سەریشی تاشراوە، هەڕەشەی ئەوەشیان لێ کردووە، ئەگەر بێت و سکاڵا بکات، ئەوا یان خۆی یان برا یان کچ و ژنەکەی دەکوژن.
دەشڵێت: "من بەرگریکاری یاسا بووم و چۆن دەکرێت ئەوە بەرامبەر یاسا بکرێت."
|