گەشتوگوزاری سلێمانی: داهاتی گەشتیاری جەژن حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بووە

24/04/2023
فۆتۆ: 

ئارام شوانی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند:" لەڕۆژانی جەژندا ٧٥ هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانی کردوە، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی هەفتە ببێتە ١٠٠ هەزار گەشتیار".

وتیشی، " ٩٠٪ی ئه‌و گەشتیارانه‌ى لە رۆژانی جەژندا هاتونەتە سلێمانی، خەڵکی ناوەڕاست‌ و باشوری عێراق بوون، زیاتر هۆتێل و رێستۆرانت و مۆڵەکان سوودمەندبوون لێیان".

ئاماژەی بەوەش کردووە، " داهاتی گەشتیاری رۆژانی جەژن حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بووە، بەڵام لە کۆتایی هەفتە و بەرزبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران  بۆ ١٠٠ هەزار کەس، ئەوا رێژەی داهات بۆ ١٠ ملیۆن دۆلار بەرزدەبێتەوە، چونکە مەزەندە دەکرێت بە گشتی هەر گەشتیارێک ١٠٠ دۆلار خەرجبکات".