یەکێتی نوسەران داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی عەلی مەحمود دەکات

25/04/2023
فۆتۆ: 

یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی عەلی مەحمود دەکات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر رفێندرا و تائێستا چارەنووسی نادیارە

یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا  رایدەگەیەنێت، ئەمشەو چالاکوانی بواری جینۆسایدو ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان عەلی مەحمود لەهەولێر لەماڵی خۆی رفێنراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لەو بارەیەوە ئاگادار دەکەینەوە. بۆ سۆراخکردنی وئاشکرا کردنی چارەنوسی و پاراستنی سەلامەتی گیانی عەلی مەحمود محەمەد.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزێکی گەورەی ئاسایش هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵی عەلی مەحمود چالاکوانی کەیسی ئەنفال لە هەولێر و ڕفاندویانە، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو ئەو چالاکوانە ڕایگەیاند، "کوڕی ئەو کەسەی ماڵی خاڵمی ئەنفال کرد، ئێستا قایمقامی هەولێر".