هێزێکی زێرەڤانی دوو کەسیان لە هەولێر بریندارکرد
کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر شەڕە تەقە لەنێوان هێزێکی زێرەڤانی و کەسوکاری نەخۆشێک روویدا بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون، کە دوانیان کارمەندی نەخۆشخانەکەن
لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا ئەمشەو لە نێوان کەسوکاری نەخۆشێک و هێزێکی زێرەڤانی و کارمەندانی تەندروستی بۆتە دەمەقاڵێ و دواتر کەسوکاری نەخۆشەکان چەکیان هێناوە و دو کەس لە هێزی زێرەڤانی برینداربون.
بەپێی زانیارییەکان، جگە لە برینداربونی ئەو دو کارمەندەی زێرەڤانی، هاوکات دوو کارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەکەش برینداربون و شایەتحالەکانی نزیک رووداوەکە دەڵێن ئەو دوو کارمەندە بە تەقەی هێزەکانی زێرەڤانی برینداربوونە
|