پەرلەمانی بەریتانیا پڕۆژەیاسای دیپۆرتکردنەوەی پەنـابــەرانی نایـــاسـایی پەسەندکرد
پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی نایاسایی پەسەندکرد
پەرلەمانی بەریتانیا پڕۆژەیاسای دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی نایاسایی پەسەندکرد کە لەلایەن پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتەوە ئامادەکرابوو کە ئێستا لە دەسەڵاتدان.
لە پڕۆژەیاساکەدا هاتوە، هەرکەسێك بە بەلەم و بە قاچاخ بپەڕێتەوە ئەو وڵاتە، مافی ئەوەی نابێت داوای پەنابەرێتی بکات، دیپۆرت دەکرێتەوە بۆ وڵاتەکەی یاخود ڕەوانەی ڕواندا دەکرێت و جارێکی دیکەش بۆی نییە بگەڕێتەوە بەریتانیا.
|