قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی قوبرس کۆبوونەوە

28/04/2023
فۆتۆ: 

لەپەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە یۆنان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٨ی نیسان، لەگەڵ نيكۆس كريستودوليديس، سەرۆکی وڵاتی قوبرس کۆبوویەوە و باسیان لە دواپێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ کە بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ باشترکردنی پڕۆسەی حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان و ئەم کۆڕبەندەش باشترین دەرفەتە بۆ سودوەرگرتن لەئەزمونی وڵاتانی تر.

هەروەها باس لە سودوەرگرتن لە ئەزموونە پێشکەوتووەکان و چۆنییەتی کارکردن بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی و رێکخستنەوە و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان کرا. لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتە و نابێت تەنها پشت بەنەوت ببەسترێت چونکە وەک بینیمان لەماوەی رابردوو ئەو تاکە سەرچاوەیە گرفتی دارایی و ناسەقامگیری ئابوری بۆ دروستکردووین.