پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لە برادۆست هێزێكى چه‌كداریی دروستکردووە
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لە سنووری برادۆست هێزێكى چه‌كداریی دروستکردووە
بەپێی زانیارییەکان، "لەچەند رۆژی رابردوودا پارتی لە سنووری برادۆست هێزێکی چەکداری بەناوی هێزی برادۆست دروستکردووە کە سەر بە فەرماندەیی بارزانە".
هاوکات، هێزەکە بە بڕیاری مەسعود بارزانی دروستکراوە و لەلایەن مه‌لا مسته‌فا مه‌سعود بارزانى ناسراو به (بابۆ) سەرپەرشتی دەکرێت.
هەربەپێی زانیارییەکان، "فه‌رمانده‌ى هێزه‌كه ناوى عه‌قید شه‌واف جه‌مال عه‌لى به‌گ برادۆستیه و جێگره‌كه‌شى ناوى رائید سافى فاروق حاجى به‌گه به‌هه‌مانشێوه برادۆستیه".
ماوه‌یه‌كه دروستكردنى هێزى چه‌كدارى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى كابینه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانیدا له په‌ره‌سه‌ندندایه، به‌شێوه‌یه‌ك له ماوەکانی ڕابردوودا، پارتى هێزى چه‌كدارى بۆ عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك، هه‌ڵسوڕاوى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دروستکرد، دروستکردنی ئەم هێزەش لەم کاتەدا لەلایەن پارتییەوە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانە.
|