جارێكی تر لە هەولێر هێرشكرایەسەر رۆژنامەنوسێك و دەستبەسەر كەلوپەلەكانیدا گیرا

02/05/2023
فۆتۆ: 

ئەیوب وەرتی، رۆژنامەنوس لە شاری هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، لەسەر روماڵی دەستبەسەرداگرتنی عەرەبانەی كاسبكاران لە هەولێر، لە لایەن هێزێكی ئەمنی كە خۆیان وتوویانە پۆلیسی قائیمقامیەتن، هێرشیان كراوەتەسەر و بۆماوەی چەند سەعاتێك دەست بەسەر مۆبایل و كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكانیاندا گیراوە، دەشڵێت، بەمەرجی سڕینەوەی بابەتە رۆژنامەوانییەكانی، مۆبایلەكانی پێدراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی دوو هەفتەدا ئەوە پێنجەمین جارە پێشلكاری بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت.