دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە بەزەبری چەك ئۆتۆمبێلێكیان لە هاوڵاتییەك سەندبوو

04/05/2023
فۆتۆ: 

لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەسگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان بەزەبری چەك لە هاوڵاتییەك سەندبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك پەیوەندی بەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەكات كە ئۆتۆمبێلەكەی لێسەندراوە، مەفرەزەكانی پۆلیس بەدەم پەیوەندییەكەی سكاڵاكارەوە چوون و  دوای ڕوبەڕوبوونەوەی تۆمەتباران لەگەڵ مەفرەزەكانی پۆلیس و هەوڵدان بۆ هەڵاتن توانرا تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە لەهاوڵاتییەكەیان سەندبوو.


لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران، (أ،ع،ح)  و (ت،س،ص)  بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.