قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوە

08/05/2023
فۆتۆ: 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەڕەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەمرۆ پێشوازیم لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد.


دەشڵێت، لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی ھەرێممان کرد و ھەردوولا کۆک بووین لە سەر چارەسەریی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و ھاوکاری نێوان گشت کوتلە وەزارییەکانی ناو کابینە. 
سەرۆکی حکومەت ئاماژی بەوەشداوە، ھەروەھا جەختمان لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆیی کردەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.