ترەمپ سزا دەدرێت

10/05/2023
فۆتۆ: 

لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی ئەمریکی دادگای فیدراڵی مانهاتن بریاریدا سزای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا بدات، ترەمپیش دەڵێت" ئەو ژنە ناناسم و ئەم بڕیارە جێگای شەرمەزارییە"


لە دادگای فیدڕاڵیی مانهاتن، دوای ئەو دادبینییانەی کە ماوەی هەفتەیەکی خایاند، دەستەی دادگا کە لە سێ ژن و نۆ پیاو پێکهاتبوون، ئەمڕۆ گەیشتنە بڕیارێک لە دژی ترەمپ.

دەستەی دادگا دوای نزیکەی دوو کاتژمێر و نیو گفتوگۆکردن، لەو دۆسیەیەی کە کارۆڵ پێشکەشی کردبوو، ترەمپ-ی بە بەرپرسیارکرد لە "گێچەڵی سێکسی"، " ئازاردان" و "سووکایەتیکردن".

دەستەکە رایگەیاند،  ترەمپ دەبێت لە بەرامبەر گێچەڵی سێکسی و ئازاردان بڕی دوو ملیۆن دۆلار و ناوزڕاندن سێ ملیۆن دۆلار و کۆی گشتی پێنج ملیۆن دۆلار قەرەبوو بدات بە کارۆڵ.

دوای بریارەکەی دادگا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "هیچ بیرۆکەیەکم لەسەر ئەوە نییە کە ئەم ژنە کێیە، ئەم بڕیارە جێگەی شەرمەزارییە، درێژەی گەورەترین راوکردنی جادووگەرەکانی هەموو سەردەمەکانە".