کچێک لە چەمی خاسێ خنکا

11/05/2023
فۆتۆ: 

شەوی رابردوو کچێک لە چەمی خاسێ لە سنوری قەزای پشدەر خنکا، پۆلیسی ناوچەکە دەڵێت" کچەکە تەمەنی ١١ ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە".

عەلی قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین رایگەیاند، کچێک بەناوی ئاسیا ئەشڕەف تەمەن ١١ ساڵ دانیشتوی پارێزگای هەولێر لەگەڵ باوەژنەکەی بۆسەردانی هاتوونەتە قەڵادزێ.

ئاماژەی بەوەشداوە،  شەوی رابردوو لە سەرچاوەی چەمی خاسێ لە سنوری قەزی پشدەر ئەو کچە تەمەن ١١ ساڵە خنکاوە.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تیمە کانی غەواسی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین سەرقاڵی گـەڕانن بەدوای تەرمی منداڵەکە.