وەفدێکی باڵای سەربازی عێراق گەیشتە سلێمانی

16/05/2023
فۆتۆ: 

کەمێک پێش ئێستا وەفدێکی باڵای سەربازی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی و بڕیارە لەگەڵ هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی لیوا هاوبەشەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان.


ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاندوە، کۆبوونەوەکەی وەفدی باڵای سەربازی عێراق و هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە لە بارەگای لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان بۆ کۆتایهێنان بە تیرۆریستانی داعش.

ئەحمەد لەتیف دەشڵێت، ئەو دوو لیوا هاوبەشە لە سنوری دیالە تا موسڵ جێگیردەکرێن، بۆ نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی و رێگریکردن لە کاری تیرۆریستی.