محەمەد شیاع سوودانی و ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا کۆبوونەوە

19/05/2023
فۆتۆ: 

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، لەشاری جددەی سعودیە لەگەڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا کۆبووەوە.

نووسینەگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکەد پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵات باسکران و سوودانی جەختی کردەوە کە پێویستە پشت بەڕێگاکانی دیبلۆماسی ببەسترێت و  دەرفەت بەدیاڵۆگ بدرێت بۆئەوەی بگەن بەچارەسەریەکی ئاشتیانە لەئۆکراینا و دوورکەوتنە لەئاڵۆزی زیاتر.

لایخۆشیەوە زیلینیسکی بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئۆکراینا بکات، و ڕۆڵی سەرەکی عێراق لەناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیریەکەی بەرزنرخاند.