بڕیار رەشید: سەنتەرە شێرپەنجەییەکانی ھەرێم سوود لە پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان وەردەگرن

20/05/2023
فۆتۆ: 

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتمەندەکانی بواری شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان، سوود لە پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان وەردەگرن و ئەنجومەنی باڵای بەرەنـگاربوونەوەی شێرپەنجە لە عێراق و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ھەرێمی کوردستان دەخەنە ناو بەرنامەی پاڵپشتییەکانیان.

راشیگەیاند، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندیداوە لەسەرئەوەی، نوێنەری سەنتەرە تایبمەتمەندەکانی تەندروستیی ھەرێم لە ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە ھەبێت و بخرێنە ناو پڕۆگرامی پاڵپشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا رێکخەری سەنتەرە تایبمەتمەندەکانی بواری شێرپەنجە لە ھەرێم، بۆ ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە زیاد دەکرێت.

دەشڵێت: ئەمە یەکێکـە لەو هەنگاوە گرنگـانە کە سودێکی زۆر بەنەخۆشخانە و سەنتەرە شێرپەنجەیەکان دەگەیەنێت لەوانەش:

١- ناردنە دەروەی پزیشکان وکارمەندان لەپێناو بەرزکردنەوەی تواناکـانیان.
۲-پاڵپشتی کردنی کاری سەنتەر ونەخۆشخانە تایبەتمەندەکانی بواری شێرپەنجـە.
۳-پاڵپشتی کردنی نەخۆشانی شێپەنجە لە وەرگرتنی چارەسەرەکان و ڕەخساندنی ئامێری پێویست.
بەڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ خەڵکی کوردستان لەم هەوڵـە سودەمەند دەبن، بۆیە تاوەکـو جێەجێکردنی چاودێر دەبین لەپێناو دابینکردنی کەشێکی تەندروست بۆ هەموان.