ئامانج رەحیم: کۆتوبەندەکانی سەر شایستەی دارایی مانگانەی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە لابران

21/05/2023
فۆتۆ: 

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر شایسته‌ی دارایی مانگانه‌ی هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق لادراون و مه‌ترسی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم نه‌ما.

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراوی ژمارە 21889  لە 16ی ئایاری 2023، هەمواری ماددەی 12ی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی نارد بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و ئەمڕۆ گەیشتە لیژنەی دارایی بۆ لابردنی کۆتوبەندەکانی سەر شایستەی دارایی مانگانەی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕانکارییەکان لە ڤێرژنی نوێی پڕۆژە یاسای بوودجە کە لە کۆبونەوەی ٢-٥-٢٠٢٣ پەسەندکراون: 
١) لە بڕگەی دووەم ی مادەی ١٢ ئەم دەستەواژەیەیان لابردووە: 
تحدد حصة اقليم كوردستان…( بما لا يزيد عن النسبة ذاتها (١٢،٦٧٪؜) من الايرادات النفطية وحصة الخزينة من ايرادات المنافذ الحدودية..) کە ئەم دەستەواژەیە هیچ نرخێکی بۆ ژمارەکانی هەرێم لە ناو خشتەکانی بوودجەکە نەدەهێشتەوە .
٢) لە بڕگەی دووەمی مادەی ١٤ ەش، بڕیاریانداوە نفقات وداهاتی هەرێم لە ضمنی حساباتی دەوڵەتی عێراقی اعتماد بکرێت لە ضمنی کۆی انفاقی فیعلی عێراق کە تا ٢٠٢٢ اعتمادیان نەدەکرد.