لەسلێمانی كۆرپەیەكی لەبارچو لەناو سەتڵێكدا دۆزرایەوە

21/05/2023
فۆتۆ: 

كۆرپەیەكی لەبارچو لەناو سەتڵێكدا و لەگەڵ جلوبەرگی دایكی لەناوچەیەكی شاری سلێمانی كە كاری بیناسازی تێدا ئەنجامدەدرێت دۆزرایەوە و بەوتەی سەرچاوەیەكیش، پێدەچێت لەلایەن دایك و باوكیەوە فڕێدرابێت.

ژمارەیەك كرێكار لەكاتی كاركردندا لەیەكێك لە پرۆژەكانی سنوری شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود (60 مەتریەكەی سلێمانی) سەتڵێكیان دۆزیوەتەوە، كاتێك سەتڵەكەیان پشكنیوە، هەندێك جلوبەرگی ئافرەتان و كۆرپەیەكی لەبارچوی تێدابوە و پاشانیش لەگەڵ جلوبەرگەكاندا كرابوە ناو سەتڵەكەوە.

دوای دۆزینەوەی جلوبەرگ و كۆرپە لەبارچوەكە، پەیوەندیان بە هێزە ئەمنیەكانەوە كردوە

یەكێك لە كرێکارەكان دوای دۆزینەوەی جلوبەرگ و كۆرپە لەبارچوەكە، پەیوەندیان بە هێزە ئەمنیەكانەوە كردوە، دوای گەیشتنیشیان، هێزە ئەمنیەكان راستەوخۆ لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە.