سینان ئۆغان: پشتیوانی ئەردۆغان دەکەم لە خولی دووەمی هەڵبژاردن

22/05/2023
فۆتۆ: 

سینان ئۆغان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا پشتیوانی بۆ ئەردۆغان راگەیاند

سینان ئۆغان، کاندیدی ھاوپەیمانی ئاتا رایگەیاند، لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە لە ٢٨ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت پشتیوانی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم.

رەتیشیکردەوە داوای ھیچ پلە و پۆستێکی کردبێت و وتی، ئامانجی ئەوان بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیانە.

سینان ئۆغان لە گەڕی یەکەمدا ٢ ملیۆن و ٨٣١ ھەزار و ٢٣٩ دەنگی بەدەستھێنا کە رێژەی ٥.١٧٪ی دەنگەکان دەکات.