عێراق قەدەغەی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات هەڵگرت

09/07/2020
فۆتۆ: 

حکومەتی عێراق قەدەغەی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات هەڵگرت بە مەرجێک لەکاتی گەڕانەوە ئامادەبێت 14 رۆژ خۆی کەرەنتینە بکات

بەپێی بڕیارێکی دەستەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق، هەموو کەسێک دەتوانێت گەشتی درەوەی وڵات بکات بە مەرجێک لەکاتی گەڕانەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و بەپێی ئەنجامی پشکنینەکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
 لە بڕیارەکەدا هاتووە ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە پاک بوو واتە هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نەبوو ئەوان دەبێت بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لەماڵەوە خۆی کەرەنتینە بکات بەڵام ئەگەر ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بوو ئەوا ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی.