هەرێم كەمال ئاغا: گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرێژەی 10%ی مانگانە جێگیركرا

25/05/2023
فۆتۆ: 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕاگەیاند: گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرێژەی ١٠٪ی مانگانە) لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵەكانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ ، ٢٠٢٥ جێگیركرا.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: یەكێتی كە وەك هەمیشە لە خەمی خەڵك و هاولاتیانی هەرێمدایە و هەروەك چۆن بەڵێنیدابوو كە پرسی بودجە و مووچە و داكۆكیكردن لە قوتی هاولاتیان پێشینەی كار و ئەركەكانیبێت لە بەغدا و ئەنجومەنی نوێنەران ، ئەمڕۆ یەكێتی ئەو بەڵێنەی بردەسەر و بابەتی ، موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم ،  مافی پارێزگاكانی هەرێمی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەكان جێگیركرا.

 وتیشی: گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرێژەی ١٠٪ی مانگانە لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵەكانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ ، ٢٠٢٥ جێگیركرا.