ئەردۆغان كابینەی نوێی حكومەتی توركیای راگەیاند

03/06/2023
فۆتۆ: 

دوای سوێندخواردنی وەکو سەرۆک کۆمار, رەجەب تەیب ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتی تورکیای راگەیاند

پێکهاتەی نوێی حکومەتی تورکیا..

جەودەت یەڵماز جێگری سەرۆک کۆمار، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، عەبدولقادر ئۆراڵئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڤێدات ئیشکهان وەزیری کار و بیمەی کۆمەڵایەتی، عوسمان ئاسکن باک وەزیری وەرزش و لاوان، ئیبراهیم یوماکڵی وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، محەمەد شیشمەک وەزیری گەنجینە و دارایی، یەشار گولەر وەزیری بەرگری، فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی.

یەڵماز تونج وەزیری داد، ماهینور ئۆزدەمیر گۆگتاش وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی، عەلی یاریلیکایا وەزیری ناوخۆ، عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی، ئاڵپارسان بایراکتار وەزیری وەزیری وزە و  سامانە سروشتیەکان محەمەد نوری ئەزۆ وەزیری کلتور و گەشتیاری، یوسف تەکین وەزیری پەروەردە، محەمەد ئۆزدەکی وەزیری ژینگە و شارەوانی و گۆڕانی کەشوهەوا.