ناردنی پەنابەر لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا هەڵدەوەشێتەوە

29/06/2023
فۆتۆ: 

دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای بەریتانیا بۆ ناردنی پەنابەران بۆ رواندا، ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەو وڵاتە بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا لەبارەی پلانی ناردنی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا، رایگەیاند، پلانەکە نایاساییە، لەبەرئەوەی رواندا کە وڵاتێکی ئەفەریقییە، ناتوانرێت بە وڵاتێکی سەلامەت هەژمار بکرێت.

لەو باریەوە سێ دادوەر رایانگەیاندووە، "ئەگەر کەموکوڕییەکان" لە سیستەمی پەنابەری رواندا راست نەکرێنەوە، ئەوا "گواستنەوەی پەناخوازان بۆ رواندا نایاسایی دەبێت".

ساڵێک پێش ئێستا،  حکومەتی بەریتانیا پلانی ناردنی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتی رواندا ئاشکراکرد، سەرەتای ئەمساڵ دادگای باڵای بەریتانیا رەزامەندی نیشاندا بە چاوخشاندنەوە و دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیاری ناردنی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا.