لە عێراق 2848 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

10/07/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2848تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 78 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئامارەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە ماویە 24 كاتژمێری رابردوو، رایگەیاند 12 هەزار و 24 پشكنینی نوێیان ئەنجامداوە و بەوەش كۆی پشكنینەكانی كۆرۆنا تا ئێٍتا گەیشتووەتە 661هەزا رو 90 پشكنین. 
ئەو وەزارەتە رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 848 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشان كراوە، لەو ماوەیەدا یەك هەزار و 878 تووشبوو چاكبوونەتەوە. 
وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 78 كەس گیانیان لەدەستداوە كە بەراورد بە ئامارەكانی هەفتەی رابردوو رێژەی مردن كەمی كردووە.
كۆی گشتی ئامارەكانی كۆرۆنا لە عێراق لە ئێٍستادا 72 هەزار و 460 تووشبوو تۆمار كراوە، لە نێ,یاندا دوو هەزار و 960 كەس گیانیان لەدەستداوە و 28 هەزار و 120 كەس لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە كە 404 كەسیان لەژێر چاودێری وردان.