پەیامی وەزارەتی دەرەوەی سوید

30/06/2023
فۆتۆ: 

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزی عێراق لە ستۆکهۆڵم سەبارەت بە بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز لە پایتەختی سوید پەیامێکی وەزارەتی دەرەوەی سویدی پێگەیشتووە، کە ئاراستەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوید هاتووە: وەزارەتی دەرەوەی سوێد نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی،  لەسەر ئەو رووداوەی رۆژی 28ـی حوزەیران روویدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

وەزارەتی دەرەوەی سوید جەختیشی کردەوە لەوەی، حکومەتی سوید، ئەو کارانەی کە دژی ئیسلامن رەت دەکاتەوە و پاڵپشتییان ناکات و چاوپۆشیشیان لێ‌ناکات.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی سوید لە نیگەرانییەکانی موسڵمانانی سوید و وڵاتانی دیکەی جیهان تێدەگات، کە هەست بەوە دەکەن بێڕێزێ بەرانبەر بە ئایینەکەیان کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، سوورن لەسەر ئەوەی کە پێویستە سوید ئەو کەسەیان رادەستبکاتەوە کە قورئانی سوتاند.