بەریتانیا لێخۆشبونی ڤیزا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمەنیکا رادەگرێت

20/07/2023
فۆتۆ: 

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، کارکردن بە لێخۆشبونی پێدانی ڤیزا بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی دۆمەنیکا رادەگرێت, بە سەردانیکردنیشەوە.

(THE CABLE بەگوێرەی پێگەی حکومەتی بەڕیتانیا بڕیاری داوە لێخۆشبوونی ڤیزا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمەنیکا ڕابگرێت.

باسی لەوەشکراوە، راگرتنەکە لە رۆژی (١٩)ی ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە, کە کاریگەری لەسەر هەموو ئەوانە دروستدەکات کە هەڵگری پاسپۆرتی دۆمەنیکان و هەوڵی چوونە ناوەوەی بەریتانیا دەدەن

هەر بەپێی بڕیارەکە، ئەو کەسانەی پێش کاتژمێر (٣) ی پاشنیوەڕۆی (١٩)ی تەمموز بە پاسۆرتی دۆمنیکا کاتی گەشتیان دیارکردووە, دەتوانن بە بێ ڤیزا بچنە ناو بەریتانیاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وادەیەکی راگوزەریش هەیە بۆ ماوەی چوار هەفتە, بۆ ئەو کەسانەی  پێش کاتژمێری (٣)ی پاشنیوەڕی دوێنێ, بەکاتی"گرینج", وادەی گەشتکردنیان دیاریکردووە, بۆیان ه٧٧ەیە گەشت بۆ بەریتانیا بکەن, کە دوا دەرفەت بۆ ئەوانیش (١٦) مانگی ئابی داھاتووە.