ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی جگەر بڵاوكرایەوە

26/07/2023
فۆتۆ: 

تەندروستیی سلێمانی ئاماری شەش مانگی رابردووی تۆماركردنی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی جگەری بڵاوكردەوە و دەڵێت لەو ماوەیەدا زیاتر لە 250 حاڵەت تۆماركراوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەهەفتەی هۆشیاری بەبۆنەی رۆژی جیهانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر، ئاماری شەش مانگی رابردووی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت، لەماوەی شەش مانگی رابردودا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر لەشاری سلێمانی 7 تووشبووی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی تۆماركراوە.

دەشڵێت، 257 تووشبووی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری بی لەو نەخۆشخانەیە چارەسەریان وەرگرتوە.