سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێكی لە پارێزگای دیالە دژ بە پاشماوەكانی داعش دەستپێكرد

11/07/2020
یەکەیەکی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە
فۆتۆ: 

بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێكی فراوانی لە دژی پاشماوەكانی چەكدارانی داعش دەستپێكرد .

شانەی راگەیاندنی جەنگی لە عێراق بڵاویكردەوە، ئۆپراسیۆنەكە لەژێر ناوی "پالًەوانانی چواری عێراق" لە ناوچەی پارێزگای دیالە دەستیپێكردووە .

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاماند لە ئۆپراسیۆنەكە سەپاندنی ئاسایش و ئارامی و ڕاوەدوونانی چەكدارانی داعشە لە پارێزگای دیالە و پاكژكردنەوەی ناوچە سنورییەكانە لەگەڵ ئێراندا .

لە لایەكی ترەوە ڕاگەیاندنی دەزگای دژەتیرۆر عێراق بڵاویكردەوە، ئامانج لە بەشدارییەكەیان لە ئۆپراسیۆنەكە دیالە،پاكسازیكردنی ناوچەكانی نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و پێشمەرگەیە لە سنوری پارێزگای دیالە لەگەڵ هەرێمی كوردستان .

ئاماژەی بەوەشكردووە لە ئۆپراسیۆنەكەدا هێزەكانی دژەتیرۆریِش لە پارێزگای سلێمانییەوە بەشدارن و لەڕێگەی فڕۆكەوە لە ناوچەدا دابەزێنراون و چەند ئامانجێكیان لە ناوچە بۆ دیاریكراوە .

ئەو ئۆپراسیۆنە هاوبەشە لە كاتێكدایە، ماوەیەكە پاشماوەكانی چەكدارانی داع شلە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دیالە هێرش دەكەنە سەر ناوچە ئاوەدانییەكان و چەندین كردەوەی ئەمنی و هێرشیان لە ناوچەكانی سنوری نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجام داوە .