رۆشتنی میسی لە بەرشەلۆنە تا 2021 یەكلایی ناكرێتەوە

11/07/2020
فۆتۆ: 

رۆشتنی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە جارێكی دیكە لە میدیاكانی جیهان بە گەرمی باسی لێوە دەكرێت و ئەگەری رۆشتنی ئەو یاریزانە لە یانەكە زۆرترین روبەڕووی رۆژنامەكانی ئیسپانیای گرتووەتەوە ئەو یاریزانە خۆی هەڵگرتووە بۆ ساڵی داهاتوو خۆی یەكلایی بكاتەوە لەگەڵ یانەكە.

لە دواین لێدواندا یەكێك لە كاندیدەكانی سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە رایدەگەیەنێت سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە كەموكرتی هەیە لە هەوڵەكانیدا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە. 
ڤیكتۆر فۆنت، كاندیدی سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە بۆ هەڵبژاردنەكانی 2021، رایگەیاند: سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە كەمتەرخەمی كردووە لە هەوڵەكانیدا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی.
ئەو باسی داهاتووی یانەی ئەو یاریزانەی كرد و رایگەیاند "نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات، بەڵام  لە مانگەكانی داهاتوودا بۆمان دەردەكەوێت كە دوا بڕیاری میسی لەو بارەیەوە چیە. 
ئەو كاندیدەی سەرۆكایەتی ئاماژە بەوە دەكات: میسی ئازاد دەبێت و دەتوانێت دانوستان لەگەڵ یانەكانی دیكە بكات، بۆیە پێویست بوو كارگێڕی یانەكەمان لەگەڵیدا گەیشتنایەتە رێككەوتنێك، ئەگەرنا دەكەوینە هەڵوێستێكی زۆر مەترسیدار. 
فۆنت، روونیكردەوە "ئەوەی بەلای میسییەوە گرنگە، تەنیا دۆخی تیپەكە و پێشكەشكردنی باشترین ئاستە بۆ بردنەوەی نازناوەكان و دڵخۆشكردنەوەی هاندەران".
ئەو وتیشی "پێموانییە مێسی بە نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەی بیەوێت هەرا بنێتەوە، ئەو سڵانێكی زۆرە لەگەڵ خانەوادەكەی لێرە دەژیت، بەڵام لای ئەو پرۆژەی وەرزشی گرنگترە لە واژۆكردن لەسەر گرێبەستێكی نوێ". 
ئەو بە شانازی دەزانێت لەگەڵ مییس دابنیشێت و دەڵێَت: شانازی دانیشتن لەگەڵ میسیم بەرنەكەوتووە، هیوادارم ئەوە رووبدات بۆ ئەوەی بەرنامەی هەڵبژاردنەكانی خۆمی بۆ روونبكەمەوە و پێیبڵێم كە ئەو پرۆژەیەی ئێمە دەمانەوێت لە داهاتوودا جێبەجێی بكەین چۆنە.

گرێبەستی ئێستای مێسی لە هاوینی 2021 كۆتایی دێت و یاریزانەكە ئازادە لەوەی لە سەرەتای ساڵی داهاتووە دانوستان لەگەڵ یانەیەكی دیكە بكات و بچێتە ریزەكانی، ئەگەر لەگەڵ یانەكەی رێك نەكەوێت. 
بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی یاریزانەكە لەگەڵ یانەكە كردوویەتی، دەتوانێت هەموو وەرزێك گرێبەستەكەی هەڵوەشێنێتەوە و ئەشتوانێت پەیوەندی بە یانەیەكەوە بكات كە ركابەری بەرشەلۆنە نەبێت، ئەوەش ئەو یانانە دەگرێتەوە كە لە ئەوروپادا یاری ناكەن. 
 وابڕیارە ساڵی 2021 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە بكرێت بۆ ئەوەش میسی چاوەڕوانی ئایندەی خۆی دەكات لەگەڵ سەرۆكی نوێی یانەكە ئەگەر هەر كەسێكی بێت، كە سەرجەم كاندیدەكان تا ئێٍستا دژایەتی خۆیان بۆ میسی دەرنەبڕیوە و سەرجەمیان پشتیوانی لێدەكەن. 
پاش دیاریكردنی سەرۆكی نوێ، جارێكی تر میسی لەگەڵ ئیدارە و سەرۆكی نوێ دادەنیشێت و داواكارییەكانی خۆی پێشكەش دەكات، گەر بۆی جێبەجێ بكرێت  پێدەچێت تا ساڵی 2024 لە یانەكە بەردەوام بێت و دواتر بە یەكجاری واز لە تۆپی پێ دەهێنێت لەەر ئەوەی لەو كاتەدا ئەو یاریزانە تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ. 
میسی كە ئەستێرەیەكی ناسراوی ئەرجەنتینیە و لە ساڵی 2001وە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە یاری دەكات و تا ئێٍستا بەردەوامە ، ئەو یاریزانە رەگەزنامەی هەریەكە لە وڵاتەكانی ئەرجەنتین و ئیسپانیا و ئیتاڵیای هەیە.