شانەی قەیرانەکانی کەرکوک ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد

11/07/2020
شانەی قەیرانەکانی کەرکوک ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد
فۆتۆ: ئەرشیڤ
کەرکوک

بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، شانەی قەیرانەکانی کەرکوک کۆبووەوە و دوابەدوای کۆبوونەوەکەش ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد.

گرنگترین بڕیارەکانی شانەی قەیرانەکانی کەرکوک ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:

١-بۆ رۆژانی داهاتوو قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگای کەرکوک لە کاتژمێر ۷ی ئێوارە تاوەکو کاتژمێر ۵ی بەیانی دەبێت .

٢- هاوڵاتی و هێزە ئەمنییەکان و تەواوی چینوتوێژەکان دەبێت رێنماییە خۆپارێزیەکان جێبەجێبکەن و دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن .

٣- دەوامی رۆژانەی فەرمانگەکان لە کاتژمێر ۸ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر ۱ی پاشنیوەرۆ دەبێت .

٤- رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ پەیڕەو دەکرێت و پشووی فەرمی دەبێت .

٥- دەروزەکانی کەرکوک بە داخراوی دەمێننەوە.