دەوامی فەرمیی فەرمانگە حکومیەکانى سلێمانى دەستیپێکردەوە

12/07/2020
فۆتۆ: 

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەستپێکردنەوەى دەوامی فەرمیی فەرمانگە حکومیەکانى سلێمانى راگەیاند.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی تیایدا بڵاوکراوەتەوە، لە ئەمڕۆ یەکشەممە دەوامی فەرمیی گشت دامودەزگا حکومیەکان بەپێی بڕیارو مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پێشتر ڕاگەیەندراون، دەستیپێکردەوە

هەروەها هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانی هەر ئەمڕۆ بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان ئاسایی کرایەوە، هاوکات سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەشی لابردنی زیادەڕەویی شارەوانیی بەپێی یاساو ڕێنماییەکان ڕێکاری پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچی و لادان و زیادەڕەوییەک دەگرنەبەرو ئەرکی هەموو هاووڵاتیان و دامودەزگا حکومییەکان و دامەزراوە دادوەرییەکان و کەرتی تایبەتە هاوکارو هەماهەنگیان بن .