رێگری دەکرێت دۆسییەکەی گۆهدار زێباری بچێتەوە دادگا

20/08/2023
فۆتۆ: 

لەلایەن ئاسایشی گشتی هەولێرەوە رێگری دەکرێت دۆسییەکەی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان گۆهدار زێباری بنێردڕێتەوە دادگا

لە ئێستادا ماوەی پێنج رۆژە گۆهدار زێباری رۆژنامە نوس وچالاکوانی بادینان  بەردەوامە لە مانگرتن لە خواردن و کەس و کارەکەشی دەلێن مەترسی لەسەر ژیانی ناوبراو هەیە.

هاوکات ئەمڕۆ ژمارەیەک  لە ئەندامانی تیمی  پارێزەرانی بەرگری لە چالاکوانانی بادینان سەردانی ئاسایشی  گشتی هەولێریانکرد، بەمەبەستی رەوانەكردنی گوهدار زێباری و دۆسیە و وتەكانی بۆ بەردەم دادوەر تا بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسیەكەیەوە بدرێت ، بەڵام لەلایەن ئاسایشی گشتی هەولێرەوە دۆسییەکەی بەهەڵواسراوی هێڵدراوەتەوە و رەوانەی دادگا نەکراوە.