بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند

21/08/2023
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکردەوە، کە بڕی ١٩٠ ملیۆن و ٤٠٨ هەزار و ١٧٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش ٢١ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، هەروەها ١٦٨ ملیۆن و ٧٥٨ هەزار و ١٧٠ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.