بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری کاش بۆ دوو بەرانبەر زیاد دەکات

22/08/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندیی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری کاشی ڕۆژانەی تا ئاستێکی زۆر بەرز کردەوە.

رۆژی سێشەممە٢٢ی ٨ی ٢٠٢٣، بانکی ناوەندی عێراق ١٧١ ملیۆن و ١٢ هەزار دۆلاری بەشیوەی کاش خستە بازاڕەوە.

لەو بڕەش ١٩٨ ملیۆن و ٥٩٩ هەزار و ٦٢١ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٢٧ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ٦٢١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٧١ ملیۆن و ١٢ هەزاریشی بەشێوەی کاش بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو و لە هەفتەی ڕابردووشدا خستنەڕووی دۆلاری کاش لە نێوان ١٩ ملیۆن بۆ ٣١ ملیۆن دۆلار بوو.