پارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری چەند پەروەردەیەک دابەشدەکرێت
نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری چەند پەروەردەیەک دابەشدەکرێت .
عەلی رەئوفنوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، رۆژی چوارشەممە، شایستەی دارایی مانگی ٦ی ٢٠٢٣ی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری ئەم پەروەردانە دابەشدەکرێت:(پەروەردەی دەوروبەری هەولێر،پەروەردەی ناوەندی هەولێر،پەروەردەی شێخان،پەروەردەی تلکیف،پەروەردەی ڕۆژهەڵات دهۆک،پەروەردەی ڕۆژئاوا دهۆک،پەروەردەی شەنگال،پەروەردەی چۆمان).
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری بەشێک لە پەروەردەکان دابەشکرا.
بەپێی ڕێنمایی ژمارە ١٤ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، ٣٥٠ هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش ٤٠٠ هەزار دینار خەرج دەکرێت.
|