بانکی ناوەندی یەک ملیار دۆلاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار خستووەتە بازاڕەوە

27/08/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق فرۆشی دۆلاری هەفتەی رابردووی ئاشکرا کرد و بەپێی بانکەکە، خستنەبازاڕی دراوی "دۆلار" لە بانکی ناوەندی عێراقیدا لەماوەی هەفتەی رابردوودا نزیکەی یەک ملیار دۆلار بووە، ئەوەش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی بەهای دینار.

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی بڕی ٩٨٠ ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٢٤٨ دۆلاری خستوەتە بازاڕەکانەوە، واتە بە تێکڕایی ڕۆژانە ١٩٦ ملیۆن و ١٧٩ هەزار و ٨٤٩ دۆلاری فرۆشتوە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ڕێژەی فرۆشتنی ٠.٢٢% زیادکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، زۆرترین خستنەڕوی دۆلار لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بوە کە ١٩٨ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار و ٣٥٤ دۆلار بوە و کەمترنیش لە ڕۆژی دووشەممەدا بوە کە ١٩٠ ملیۆن و ٤٠٨ هەزار و ١٠٢ دۆلار بوە.

دەشڵێت، رێژەی خستنەبازاڕ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی لە هەفتەی رابردوودا ٨٠٥ ملیۆن و ٧٧٧ هەزار و ٢٤٨ دۆلار بووە و بەراورد بە فرۆشی کاش کە ١٧٥ ملیۆن و ١٢٢ هەزار دۆلار بووە، بەڕێژەی ٧٨% زیادیکردووە.