له‌باره‌ی پێدانی كاره‌با و دانانی پێوه‌ری زیره‌ك كاره‌بای سلێمانی ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پیدانى کارەبا لە وەرزى هاوینى ئەمساڵ به‌به‌راورد به‌هاوینی ساڵانی رابردوو باشتر بووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كیش پرۆژەى دانانى جۆزه كۆتایی دێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستنی به‌كارهێنانی كاره‌با، ساڵانه به‌به‌راورد به وه‌رزی به‌هار و پایز، هاوشێوه‌ی وه‌رزى زستان، كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ، به‌به‌راورد به‌هاوینی ساڵانی رابردوو پێدانی كاره‌با باشتر بووه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه :
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیه‌وه
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستنی به‌كارهێنانی كاره‌با، ساڵانه به‌به‌راورد به وه‌رزی به‌هار و پایز، هاوشێوه‌ی وه‌رزى زستان، كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ، به‌به‌راورد به‌هاوینی ساڵانی رابردوو پێدانی كاره‌با باشتر بووه .
بۆ ئه‌و ناوچانه‌ش كه پێشتر جۆزه‌ی (16-20) ئه‌مپێری بۆ دانراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ى دانانى (پێوه‌ری زیره‌ك) له‌رێگه‌ی پارێزگاره‌وه گشتاندن بۆ هه‌موو یه‌كه ئیدارییه‌كان كراوه بۆ كاری پێویست به‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی دیاریكراو بۆ جۆزه‌كان نه‌ماوه و هه‌موو پارێزگای سلێمانی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنى كاره‌بای بۆ هاووڵاتیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت، ئیداره‌كانیش سه‌رپشك كراون، به‌مانه‌وه یاخود لابردنى جۆزه‌كان .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و (جۆزانه) توانیویانه هاوكارێكی باش بن بۆ پاراستنی گۆڕه‌ره (محه‌ویله)كان و فیده‌ره‌كانمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌باو سودیان بۆ ئه‌و سنوورانه هه‌بووه‌و له‌وكاته‌دا كاره‌بای باشتریان وه‌رگرتووه .
به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستكارییكردن و سه‌رپێچیه‌كی زۆره‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر كه‌متر بووه، به‌به‌راورد به‌ساڵانی پێشووتر، بۆیه هه‌روه‌ك پلانی سه‌ره‌تای دانانى جۆزه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی (پێوه‌ری زیره‌ك) ئه‌م پرۆژه‌یه (دانانى جۆزه) كۆتایی دێت .
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گشتاندن كراوه بۆ یه‌كه ئیداره‌كان و سه‌رپشك كراون به‌هێشتنه‌وه یاخود لابردنى جۆزه‌كان، باشتر وایه جۆزه‌كان له‌سیستمه‌كه‌دا بمێنێته‌وه بۆ پاراستنی محاویله‌و تۆڕه‌كانى كاره‌با، ئێمه‌ش به‌پێی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوكاری ئه‌و ناوچانه بكه‌ین به‌پێدانی به‌رنامه‌یه‌كی باشتر .
راگه‌یاندنى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى
12/7/2020
كاره‌بای سلێمانی له‌باره‌ی پێدانی كاره‌با و دانانی پێوه‌ری زیره‌ك رونكردنه‌وه ده‌دات سێشه‌ممه پشووی فه‌رمییه له هه‌رێم
|