بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ راگەیاند

27/08/2023
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٤١٣ هەزار و ٧٨ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەوەش ١٧٩ ملیۆن و ٨٥٣ هەزار و ٧٨ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ١٨ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.