لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی هەدەپە هاوسه‌رۆكانی نوێ هه‌ڵبژێردران

27/08/2023
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئابی 2023، پارتی دیموكراتی گەلان ناسراو بە "هەدەپە" كۆنگرەی شەشی نائاسایی خۆی ساز کرد و هاوسەرۆكانی نوێی هەڵبژارد، ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتیش بۆ نیوە كەم دەکرێنەوە.

شەشەمین کۆنگرەی نائاسایی هەدەپە لەکاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 27ـی ئابی 2023) لە هۆڵی ناوەندی بازرگانیی جیهانیی لە ئەنقەرە بە ئامادەبوونی میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتەکە و تەواوی ئەندامانی دەستەی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و سەرۆکی لقی رێکخستنی پارێزگاکان دەستیپێکرد. 

هەریەکە لە سوڵتان ئۆجان، ئەندامی دەستەی کارگێری حیزبەکە و جاهید کرکازاک، ئەندامی دەستەی کارگێڕی پارتی چەپی سەوز و پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش  وه‌ك هاوسه‌رۆكانی نوێی گشتیی هه‌ڵبژێردران.

هەر لەم کۆنگرەیەدا گۆڕانکاری زۆر لە پەیڕەوی ناوخۆی هەدەپەدا دەکرێت و ژمارەی ئەندامانی دەستەی سەرکردایەتیی لە 100 ئەندامەوە بۆ 50 ئەندام کەم دەکرێتەوە. 

جێی ئاماژەیە، هەدەپە لەبەر ترسی داخستنی لەلایەن دادگای کۆماری تورکیاوە، بریاری داوە کارەکانی خۆی رادەستی پارتی چەپی سەوز بکات و هەر بەو هۆیەشەوە لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری تورکیادا، لەژێر ناوی ئەو پارتەدا بەشداریی کرد.