لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا دەستپێدەکاتەوە

27/08/2023
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات ئاگادارێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لێخۆشبوونی قەرزی پارەی پسوڵەی کارەبا بەبڕی 15% بۆ پۆلەکانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و حكومی دەستپێدەکاتەوە.

ئاگادارێک بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات...

لێخۆشبوونی قەرزی پارەی پسوڵەی کارەبا بەبڕی 15% بۆ پۆلەکانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و حكومی دەستیپێکردەوە.
لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا بۆ هەریەک لە پۆلەکانی (بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و حكومی) لەسبەینێ وە دوو شەممە بەرواری ٢٠٢٣/٨/٢٨ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت .
بۆیە لە سبەینێوە ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە خاوەنی پرۆژە و شوێنی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵین و دەکەونە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتیمان ( بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی /ڕۆژهەڵات) سەردانمان بکەن لە بینای بەرێوەبەرایەتیمان لە گەڕەکی قالاوا بۆ دانەوەی  قەرزی پارەی کارەباکانیان بە داشکاندنی ١٥% .
سەبارەت به پۆلی ماڵان لە ماوەی رابردوودا کەوتە بواری جێبەجیکردنەوە لە ئیستادا بەهەمان شێوە بەردەوامە.