شەکرەکەم چۆن بێت باشە؟
ئامانجی پارێزی شەکرە و ئەو چارەسەرانەی بەکاردێت بۆ ئەوەیە نەخۆشەکە شەکرەکەی کۆنتڕۆڵ بێت و تووشی ماکەکانی نەخۆشیەکە نەبێت، پێویستە کەسەکە جارجارە فەحسی شەکرە و زەخت بگرێت لە ماڵەوە.
لە کەسێکی تووشبوو بە شەکرە ئەگەر پێوانەکانی بەم شێوەیە بێت واتە شەکرەکەی کۆنتڕۆڵە و توشی هیچ کێشەیەکی تەندروستی نابێت:
-شەکرەی پێش نان خوا ردن(بە سکی ناشتا) وا باشە لە نێوان ۹۰-١۳٠ بێت
-شەکرەی دوای نان خواردنی لە ۱٨۰ زیاتر نەبێت
-بەرزەفشاری خوێن (زەخت)ی ۱۳۰/٨٠ واتە ۱۳ بە ٨ بێت
-فەحسی ۳ مانگی شەکرە(شەکرەی کەڵەکەبوو-خەزنکراو HbA1c) لە ٦٫٥-٧٪ بێت
-فەحسی چەوریەکانی بەو شێوەیە بێت
چەوری دڵ LDL لە ۱۰۰ کەمتر بێت
چەوری کۆلیسترۆڵ لە ۲۰۰ کەمتر بێت
چەوری سەرجگەر TG لە ۱٦۰ کەمتر بێت
-کێشی لەش ئاسایی بێت و نەخۆشەکە بەردەوام وەرزش بکات.
-پێویستە نەخۆشەکە فەحسی قاچ و فرمانی گورچیلەکان و ئەنزیمەکانی جگەر و ئیکۆی دڵ و پشکنینی چاو ئەنجام بدات بەپێی پێویستی.
د.داهات حەوێزی
پسپۆری هەناوی و شەکرە.
|