بانکی ناوەندی بڕی ٣٩ ملیۆن دۆلار بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە
بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکردەوە کە زیاد لە ٣٩ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٣٧١ هەزارو ٦٣٦ دۆلار فرۆشی هەبووە و لەو بڕەش ٣٩ ملیۆن و ١٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، ئەم بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندی دەیخانە بازاڕەوە کاریگەری ئەوتۆی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دروست نەکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدیە، ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
|